26‏/01‏/2014

من ديجيتالَ ..

سڵاو هەوڕێیان .. ئەمڕۆ یەكەمین وانەمان لە پرۆژەی (من دیجیتاڵ) بڵاو دەكەینەوە خوازیارم سوودی هەبێت بۆتان :

بەكارهێنەرێك دەپرسێت : كام سیستەمی بەگڕخستن باشترە بۆ بەكارهێنان ، كە لەگەڵ هەلومەرجی خێرای گۆڕانكارییەكانی بواری تەكنەلۆژیاو ئەنتەرنێت بگونجێت‌و رادەی پارێزگاریكردن لە ئاسایش بەهێز بێت ؟
وەڵام : ئەگەر مرۆڤ توانای ئابووری باش بێت ئەوا پێم باشە سیستەمی ماكنتۆش (Apple) بە پێی توانای گیرفانی بەكار بهێنێت، چونكە لە هەموو ڕوییەكەوە كامڵە .. ئەوانەی سیستەمی وەگڕخستنی (Windows) بەكاردەهێنن لام پەسەندە لە W7 ەوە سیستەمی وەگڕخستنی كۆمپیوتەرەكانیان بگۆڕەن بۆ W8.1 ئەمەیان هەم لە ڕووی خێرایی و تواناو هەم لەڕووی ئاسایشەوە زۆر بە سوودە .
پرسیار بۆ W8.1 بەكار بهێنم ؟

ڕووی پێشەوەی ویندۆز 8

وەڵام : تایبەتمەندی زۆری تێدایە كە بە سوودن بۆ بەكارهێنەر :-
1- بۆ یەكەمین جارە سیستەمی مایكرۆسۆفت سیستەمی پیشاندانی مترۆ لەم ڤێرژنە بەكارهێناوە لەگەڵ بەكارهێنانی لە ئۆفیسی 2010 .
ڕووكاری مترۆی ویندۆز 8

2-
ماركێت (بازاڕی) مایكرۆسۆفت بە ئاسانی بۆت دەكرێتەوە كە دەتوانیت بە ئاسانی سوودی لێوەرگریت . تایبەتمەندی گەیشتنی ئاسان بۆ 1000 apps بەرنامە كە بەئاسانترین شێوە دادەبەزن .
بازاڕی بەرنامەكانی ویندۆز 8 بەخۆڕاییە

3- دانانی ئەكاونتی تایبەت بە خۆت لە windows live كە چەندان خزمەتگوزاری پێشكەشت دەكات لەوانە Email ی لایف  XBox Game +Xbox Music بە بێ‌ بەرامبەر ، كردنەوەی سكایب لە ئەكاونتی لایفەوە و چەندانی تر كە دواتر قسەیان لەسەر دەكەین .
 
4 - سیستەمی ئاسایشی بەهێزە چ لە رێگەی ئەو ئەنتی ڤایرۆسەی مایكرۆسۆفت خۆیەوە كە دەتوانیت دایبەزێنیت چ لەرێگەی دیواری ئاگرینەكەی كە هێڵێكی بەرگری بەهێزەو لەگەڵ سیستەمەكە دادەبەزێت‌و بە ئاسانی ئاپدیت دەكرێتەوە .   
5 - تایبەتمەندی بەكارهێنانی SkyDrive كە 5 گێگا بە بێ‌ بەرامبەر بۆ باركردنی زانیارییەكانت پێدەبەخشێت و لە هەر شوێن‌وهەر كاتێك بتەوێت دەتوانیت لە هەموو كۆمپیوتەرێكەوە پێی بگەیت‌و سوودیان لێببینیتەوە . 
رووكاری سكای درایڤ

6 - تایبەتمەندی تر كە دەتوانیت بە ئاسانی لەگەڵ ویندۆز هەشت دایببەزێنیت .
هیوام وایە ئەم زانیارییە سەرەتاییەنە سودبەخش بن . 

هەر پرسیارێكتان هەیە دەتوانن بپرسن تا بە پێی توانا وەڵامتان بدەینەوە . 


aso wahab راهێنەری TOT لە بواری سوشیال میدیاو ئاسایشی دیجیتاڵی . 

asowahab/fb
@asowahab/twitter
asowahab/google+

0 كۆمێنت:

إرسال تعليق